توركيا رێگه‌ى دا فڕۆكه‌خانه‌كانى دژى داعش به‌كاربهێنرێن
حكومه‌تى توركيا رازى بوو، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، فڕۆكه‌خانه‌كانى توركيا بۆ هه‌ڵفڕينى فڕۆكه و وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى له داعش به‌كاربهێنن.
K24- هەولێر
حكومه‌تى توركيا رازى بوو، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، فڕۆكه‌خانه‌كانى توركيا بۆ هه‌ڵفڕينى فڕۆكه و وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى له داعش به‌كاربهێنن.
له ئابى ساڵى رابردووه‌وه، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش درووست بووه.
حكومه‌تى توركيا رازى نه‌ده‌بوو، خاكى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژى داعش به‌كاربهێنرێت.
له نوێترين ههڵوێستييدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت فڕۆكه‌خانه‌كانى توركيا بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى ئاسمانى دژ به داعش به‌كاربهێنرێن.
بۆ يهكهمجاريش له سه‌ره‌تاى درووستبوونى داعشه‌وه، به‌ره‌به‌يانى رۆژى هه‌ينى 24ى ته‌مموزى 2015، فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى توركيا بۆردومانى يه‌كه‌يه‌كى داعشى كرد و 9 چه‌كدارى داعش كوژران.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى توركيا دواى ئه‌وه هات، له ناوچه‌ى سورج خۆكوژێكى داعش چالاكييه‌كى هاووڵاتييانى كوردى كرده ئامانج و به‌و هۆيه‌وه به ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.