به‌هۆى لێدوانى دژى هۆڵۆكۆست رێبه‌رێكى سياسى فه‌ره‌نسا دادگاييده‌كرێت
داواكارى پاريس، جارێكى ديكه جان مارى لوبانى (87 ساڵ)، رێبه‌رى پێشووى راستڕه‌وه توندڕهكانى فه‌ره‌نساى بانگكردهوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به لێدوانى له باره‌ى "هۆبه‌ى غاز"ى نازييه‌كان دادگايى بكاته‌وه.
جان مارى لوبان، دامه‌زرێنه‌رى پارتى "به‌ره‌ى نيشتيمانى"يه، كه پارتێكى راستڕه‌وى توندڕه‌وه و به هۆى موسڵمان بوونييهوه، له لايه‌ن مارى لوبن_ى كچييهوه له حزبه‌كه‌ى دوور خرايه‌وه.
لوبان له باره‌ى "سووتاندن و خنكاندنى جوله‌كه له كه‌مپه‌كانى نازى"دا رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى روويداوه "ته‌نيا ورده‌كارى شه‌ڕه".
سه‌ره‌تاى ئه‌م لێدوانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 13ى ئه‌يلوول/سێپتێمبه‌رى 1987، ئه‌و كاته‌ى لوبان له رێگه‌ى راديۆى فه‌ره‌نساوه رايگه‌ياند، "توێژينهوهم سه‌باره‌ت به‌و لايه‌نه به وردى نه‌كردووه و له‌و بڕوايه‌دام ئه‌وه ورده‌كارى مێژوويى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانييه".
دواى چوار ساڵ له‌و لێدوانه، ناوبراو دادگاييكرا و له لايه‌ن دادگاوه تاوانبار كرا.
جارێكى ديكه له ساڵى 1997 و 1999 له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا دادگاييكرايهوه، به هۆى دووباره كردنه‌وه‌ى لێدوانه‌كه‌ى.
له 2008 له گۆڤارێكى فه‌ره‌نسايى و له 2009 له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ناوبراو لێدوانه‌كانى دووپاتكرده‌وه.
له نيسانى رابردوو، لوبان له راديۆى مۆنتى كارلۆ ئێف ئێم تى ڤى، پرسيارى ئه‌وه‌ى لێكرا ئايا په‌شيمانه له‌و لێدوانه، ناوبراو ره‌تيكرده‌وه په‌شيمان بووبێته‌وه.
به بڕواى لوبان، كاتێك شه‌ڕ رووده‌دات، تاوانكارى دێته ئاراوه و كاتێك بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه ئاساييه شوێنه‌وارى كوشتن و سهپهڕاندن و خوێنڕشتنى لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به "هۆبه‌كانى غاز" بڕواى وايه ئه‌وه ته‌نيا ورده‌كارى ئه‌و شه‌ڕه بووه، كه نازييه‌كان ههڵيانگيرساندووه.