فەرەنسا.. لە یەك شەودا 1700 هەوڵى پەڕینەوەى نایاسایى پوچەڵ كرانەوە
پۆلیسى فەرەنسا رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە شەوى یەكشەممە 1700 هەوڵى پەڕینەوەى نایاسایى بۆ ناو خاكى فەرەنسا شكست پێ بهێنن.
پۆلیسى فەرەنسا رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە شەوى یەكشەممە 1700 هەوڵى پەڕینەوەى نایاسایى بۆ ناو خاكى فەرەنسا شكست پێ بهێنن.
لە ناوچەى "مانش"ى نزیك ناوچەى كالیە (باكوورى فەرەنسا)، پۆلیس رووبەڕووى شەپۆلێك لە هەوڵى قاچاغچییەكان و پەنابەران بوویەوە، كە دەیانویست بگەنە فەرەنسا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسى فەرەنسا، ئاشكرایكرد، لەو شەوەدا توانیویانە 1700 هەوڵى چوونە ناوەوە پوچەڵ بكەنەوە.
پەنابەران بە چاوساغى قاچاغچییەكانیان دەیانویست لە تونێلى ژێر دەریاى مانش، لە نزیك ناوچەى كالیەى باكوورى فەرەنسا بپەڕنەوە و بگەنە ناو خاكى فەرەنسا.
سەرچاوەكە، روونیكردووەتەوە، نزیكەى هەزار هەوڵ، لە دەوروبەرى تونێلەكە پوچەڵ كراونەتەوە. و 700 هەوڵى دیكە لە ناو تونێلەكەوە بەرهەڵستى كراوون.
بە گوێرەى راگەیەندراوى پۆلیس، لەو رووبەڕووبووانەدا پۆلیسێك بە سەختى بریندار بووە و رووخسار و سەرى ئازارى زۆرى پێگەیشتووە.
پۆلیس ئەوەشى ئاشكرا كردووە، ئەو كەسەى بە بەرد هێرشى كردووەتە سەر پۆلیسەكە، پەنابەرێكى بە رەچەڵەك سوودانى بووە.
سەرچاوە: AP