عێراق راپۆرتێكى له باره‌ى ره‌وشى منداڵه‌وه بڵاو كرده‌وه
وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى حكومه‌تى عێراق، راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌وشى مافه‌كانى منداڵ له عێراقدا بۆ ساڵى 2014 بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى حكومه‌تى عێراق، راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌وشى مافه‌كانى منداڵ له عێراقدا بۆ ساڵى 2014 بڵاو كرده‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، له‌و ناوچانه‌ى داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون، ره‌وشى منداڵان له ئاستێكى مهترسيداردايه و داعش به هه‌موو شێوه‌يه‌ك كار بۆ چه‌كداركردنى ئه‌و منداڵانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: داعش تاوانى وه‌ك كوشتن، راگواستن و ئاواره‌كردن و بێبه‌شكردنى منداڵان له خۆراك و قوتابخانه ئه‌نجامده‌دات. ئه‌مه وێڕاى به‌كارهێنانيان بۆ بوارى سه‌ربازى و مهشقپێكردنييان له سه‌ربازگه‌ى تايبهتييدا.
رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناسراو به داعش له 10ى حوزه‌يرانى 2014 توانى شارى موسڵ دووه‌م گه‌وره پارێزگاى عێراق داگير بكات و بهرهوناوچهكانى ديكه‌ى باكوورى به‌غدا پێشڕه‌وى بكات.