ئه‌مه‌ريكا لێدوانێكى توركياى ره‌تكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ره‌تيكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى رازى بووبێت به‌ داواى توركيا بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى ئارام له‌ ناو خاكى سووريا و هاوسنوورى توركيا.

 K24 – هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ره‌تيكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى رازى بووبێت به‌ داواى توركيا بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى ئارام له‌ ناو خاكى سووريا و هاوسنوورى توركيا.

حكومه‌تى توركيا دوێنێ بڵاويكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا گه‌يشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ قوڵايى زياتر له‌ 45 كيلۆمه‌تر و درێژايى 98 كيلۆمه‌تر ناوچه‌يه‌كى ئارام درووست بكه‌ن و سوپاى سوورياى ئازاد له‌و ناوچه‌يه‌ فه‌رمانڕه‌وا بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (12.8.2015)، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌و لێدوانانه‌ى حكوومه‌تى توركياى ره‌تكرده‌وه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌ مارك تونه‌ر، له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى نه‌گه‌يشتووه‌ته‌ هيچ جۆره‌ رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره‌.

حكوومه‌تى توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌، ئه‌مه‌ريكا ره‌زامه‌نديشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ربڕيوه‌، هه‌ر كاتێك پێويست بكات توركيا بۆى هه‌بێت له‌ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بدات و بۆردومانييان بكات.

تونه‌ر باسيشى له‌وه‌ كرد، ئه‌وان به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك باسييان له‌ ناوچه‌ى ئارام نه‌كردووه‌ و ته‌نيا قسه‌يان له‌گه‌ڵ توركيا ده‌رباره‌ى ده‌رپه‌ڕاندنى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.