بارزانى: هيچ پيلانێك سه‌رناگرێت
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان به بۆنه‌ى ساڵڕۆى دامه‌زراندنى حزبهكهيهوه، په‌يامێكى نووسراوى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد

K24 – هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان به بۆنه‌ى ساڵڕۆى دامه‌زراندنى حزبهكهيهوه، په‌يامێكى نووسراوى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد و تێيدا رايگه‌ياند، "هیچ پیلانێك سه‌ر ناگرێت كه یه‌كڕیزی و برایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكاته ئامانج".
سبه‌ى يه‌كشه‌ممه 16ى ئابى 2015، 69 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستاندا كه له وه‌ها رۆژێكدا و له سالى 1946 له كۆمارى كوردستان له شارى مهابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له لايه‌ن مسته‌فا بارزانى رابه‌رى شۆڕشى ئه‌يلول دامه‌زرێندرا.
له په‌يامه‌كه‌يدا، مه‌سعود بارزانى ستايشى رۆڵى پارته‌كه‌ى له مێژووى بزوتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردييدا كردووه و بۆ خه‌بات و ماندووبوونى پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى پارته‌كه‌شى سووپاس و پێزانينى خۆى ده‌ربڕيوه.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست كه له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌و په‌ڕی خۆڕاگری و كوردپهروهریتان نواندووه و ته‌حمولی سه‌ختی و ئاواره‌یی و ئێش و ئازارێكی زۆرتان كردووه".
سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستاندا، پهيامهكهى بارزانى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه له كۆتاييدا "ئاشتى و برايه‌تى و يه‌كريزى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسیی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌وه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه پشت به خوای گه‌وره له كۆتاییدا ئیراده‌ی گه‌ل و ئاشتی و برایه‌تی و ڕاستگۆیی براوه ده‌بێت و هیچ پیلانێك سه‌ر ناگرێت كه یه‌كڕیزی و برایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكاته ئامانج".