سوودەكانی شەربەتی ئەنەناس
شارەزایانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پێویستە ڕۆژانە پەرداخێك شەربەتی ئەنەناس

K24- هەولێر
شارەزایانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پێویستە ڕۆژانە پەرداخێك شەربەتی ئەنەناس بخۆنەوە، چونكە یەكەم هۆكارە بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن و یەك كوپ لەم شەربەتە یەك میلیگرام سۆدیۆم و 195 میلیگرام پۆتاسیۆم لەپێكهاتەیدا هەیە .
ئەم شەربەتە هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش و هەستكردن بەتێربوون زیاد دەكات و تەندروستی چاوەكان دەپارێزێت، زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی چوونەتە تەمەنەوە و بڕێكی باش ماددەی دژە ئۆكسێنەرەكان و ڤیتامین سی لەپێكهاتەیدا هەیە، كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات.