ئه‌مريكا: سنوورى باكوورى سووريا داده‌خه‌ين
توركيا و ئه‌مريكا به‌يه‌كه‌وه سنوورى باكوورى سووريا داده‌خه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هاوكارى ئه‌نقه‌ره ده‌كات، بۆ دابينكردنى ئاسايشى سنوورى توركيا له‌گه‌ڵ باكوورى سووريا دابين بكه‌ين، كه له بهشێكييدا داعش بۆ جموجۆڵى خۆى به‌كارى ده‌هێنێت.
له چاوپێكهوتنێكييدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن, وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: "رێژه‌ى له‌سه‌دا 75ى سنوورى سووريا ئاسايشى جێگيره، ئێمه كارده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و 98 كيلۆمهترهش دابخه‌ين، كه لێيه‌وه داعش هاتوچۆ ده‌كات ".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015, وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به مه‌به‌ستى گه‌ياندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى وڵاته‌كه‌ى به كه‌سوكارى قوربانييانى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريس، گه‌يشته فه‌ره‌نسا.
ئه‌مريكا، ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و به‌شه‌ى سنوورى نێوان توركيا و سووريا رێگه له هاتوچۆكردنى چه‌كدارانى داعش بگرێت.
ديپلۆماتكارانى ئه‌وروپايى له‌و بڕوايه‌دان، پلانى توركيا و ئه‌مريكا بۆ رێگرتن له جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش، له‌و ناوچه سنوورييه، رۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت له لاوازكردنى تواناى ئه‌و چه‌كدارانه.
جۆن كيرى سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى واشنتن و مۆسكۆ، رايگه‌ياند، زيادكردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا، ده‌بێته هۆى به‌ديهێنانى گۆڕانكارى سه‌ره‌كيى له ره‌وشى سووريادا.
ئه‌و روونيشيكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له گفتوگۆكانى ڤيه‌ننا له باره‌ى سوورياوه هاتوونه‌ته دى, ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كه‌ن "دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كى ديكه گۆڕانكارى گه‌وره له ره‌وشى سووريا رووبدات".
له باره‌ى بۆردومانه‌كانى رووسيا و فه‌ره‌نساشه‌وه، جۆن كيرى له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، لۆران فابيۆس، گوتى: "گرنگ ئه‌وه‌يه دڵنيا ببينهوه له‌وه‌ى بۆردومانه‌كان به وردى ئامانجى خۆيان ده‌پێكن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى سياسى پێشكه‌وتن به خۆيه‌وه ببينێت، هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران و ئه‌مريكا ئاماده‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن و پرۆسه‌ى سياسيى سه‌ربخه‌ن".