فه‌رمانده‌يى زێڕه‌ڤانى: چه‌ند نيشانه شكێنێكى داعش كوژران
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، هه‌واڵى كوشتنى ژماره‌يه‌ك نيشانه‌شكێنى داعشى پشتڕاستكرده‌وه.
K24 – شنگال:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، هه‌واڵى كوشتنى ژماره‌يه‌ك نيشانه‌شكێنى داعشى پشتڕاستكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، ئاشكرايكرد، له گوندى ته‌شتێى به‌رامبه‌ر دوو رييانى كه‌سكێ, له ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله چه‌ند نيشانه‌شكێنێكى داعش كرانه ئامانجى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان و له ئاكامدا سه‌رجه‌ميان كوژران.
بۆردومانه‌كه كاتژمێر 9:05 خوله‌كى شه‌وى 18ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به هه‌ماهه‌نگى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى كرانه ئامانج و 3 نيشانه‌شكێنى داعش كوژران.