له‌ ساڵڕۆژى په‌سندكردنى مافه‌كانياندا ئاهه‌نگێك بۆ منداڵانى پايته‌خت سازكرا

به‌ بۆنه‌ى رۆژى جيهانى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/ هه‌ولێر، ئاهه‌نگێكى بۆ منداڵانى پايته‌خت و منداڵانى ئاواره‌ى رۆژئاواى كوردستان سازكرد.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ سه‌ره‌تا ئاهه‌نگه‌كه‌دا، به‌ وتنه‌وه‌ى سروودى نيشتيمانى ئه‌ى ره‌قيب منداڵان ساتێك بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان وه‌ستان و دواتر وته‌ى منداڵان پێشكه‌شكرا.

له‌ وته‌كه‌دا، كه‌ به‌ناوى منداڵانه‌وه‌، عه‌بدولڕحمانى ته‌مه‌ن 11 ساڵ پێشكه‌شيكرد، داوايكرد، هه‌رچى زۆرتره‌ ئاوڕ له‌ ره‌وشى منداڵانى په‌نابه‌ر و ئاواره‌ى ناو كه‌مپه‌كان بدرێته‌وه‌ و خزمه‌تى زۆرترى منداڵانى كوردستان بكرێت و به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى رۆشنبيرى منداڵ له‌ كوردستاندا هاوكارى زۆرتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تى زياترى منداڵان بكه‌ن.

دواتر نۆڤه‌ر محيه‌دين، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/ هه‌ولێر له‌ وته‌يه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر بايه‌خدانى زياتر به‌ منداڵان كرده‌وه‌ و هيواى خواست منداڵانى كوردستان دووربخرێنه‌وه‌ له‌ ژينگه‌ى ناته‌ندرووست بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵان و داواشى له‌ دايك و باوكان كرد، زياتر به‌ ته‌نگ په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنى منداڵه‌كانييانه‌وه‌ بن و ئاماده‌يى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵيشى ده‌ربڕى بۆ هاوكاريكردنى دايكان و باوكان له‌ رۆشنبيركردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانيان و پێگه‌ياندنييان له‌ رووى هونه‌رى و رۆشنبيرى و وه‌رزشييه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا تاكێكى سوودبه‌خش و داهێنه‌ر بن بۆ كوردستان.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ وته‌كه‌يدا، به‌ڕێوبه‌رى رۆشنبيرى منداڵ، داوايكرد، كارى زياتر بكرێت بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و مافانه‌ى له‌ رێككه‌وتننامه‌ى جيهانى مافه‌كانى منداڵ ده‌ستنيشانكراوون.

دواتر، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى و هونه‌ر، له‌ وته‌يه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى پێويست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى منداڵ كرده‌وه‌ و راشيگه‌ياند، پێويسته‌ هه‌مووان به‌ ته‌نگ داهاتوويه‌كى باشتره‌وه‌ بن بۆ منداڵان و رێگه‌ نه‌ده‌ن منداڵ له‌ دنياى منداڵى خۆى دابڕێت و بۆ مه‌به‌ستى ديكه‌ به‌كاربهێنرێت و تێكه‌ڵى ململانێى سياسيى بكرێت.

له‌ كۆتايى وته‌كه‌شييدا، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى كۆپڵه‌يه‌ك له‌ گۆرانى (خوايه‌ وه‌ته‌ن ئاواكه‌ى) وه‌ك ديارييه‌ك پێشكه‌شى منداڵان كرد.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى چالاكييه‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵدا ژماره‌يه‌ك له‌ به‌هره‌مه‌ندانى بوارى هونه‌ر و گۆرانى منداڵان گۆرانييان پێشكه‌شكرد.

هه‌ريه‌ك له‌ (محه‌ممه‌د ره‌واندزى، سۆزڤين فه‌خر، ديلما حوسێن و بانۆ)، چه‌ند گۆرانييه‌كيان پێشكه‌شكرد و هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌رێزانى منداڵاندا ئاهه‌نگه‌كه‌يان رازانده‌وه‌.

هه‌روه‌ها گرووپى نمايشى هونه‌رى له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تى هونه‌رى بوارى منداڵان مام عه‌وڵڵا چه‌ند به‌رهه‌مێكيان پێشكه‌شكرد.

له‌ كۆتايى ئاهه‌نگه‌كه‌شدا ديارى و شيرينى به‌سه‌ر منداڵانى ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا.