توركیا بە چڕی بناری قەندیل بۆردومان دەكا، بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە

K24- ژووری ھەواڵ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، گوندەكانی بناری قەندیل بۆردومان دەكاتەوە، بە پێی زانیارییەكانیش زیانی گیانی نەبووە

پەیامنێری (K24) لە ناوچەی سۆران رایگەیاند"  كاتژمێر 2ی شەوی رابردوو 20.11.2015 فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، چەند گوندێكی سەر بە ناحیەكانی سەنگەسەر و وەرتێ یان لە بناری قەندیل بۆردومان كردەوە، بە پێی زانیاری پەیامنێرمان ھەرچەندە بۆردومانەكە چڕ بووە و باس لەوە دەكرێ كە جۆرە بۆمبێكی قەدەغەكراو بە كارھاتووە، بەڵام زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.

لە دوای ھەڵبژاردنی دووبارەی پەرلەمانی توركیا كە لە 1.11.2015 ئەنجامدرا چالاكییە سەربازییەكانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆسەر یەكتر چڕتر بووتەوە، بە تۆمەتی بوونی پەكەكە كە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان، گەلێك جار فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا گوند و ئاواییەكان بۆردومان دەكات، زۆرجاریش زیانی گیانی لێكەوتووتەوە.