رووسيا تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، فڕۆكه‌ى جه‌نگيى وڵاته‌كه‌ى له جۆرى سيخۆى 24 له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركيا له ئاسمانى سووريا خراوه‌ته خواره‌وه.
K24 – مۆسكۆ:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، فڕۆكه‌ى جه‌نگيى وڵاته‌كه‌ى له جۆرى سيخۆى 24 له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركيا له ئاسمانى سووريا خراوه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ره‌تيكرده‌وه، فڕۆكه‌كه‌ى ئاسمانى توركياى به‌زاندبێت و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و فڕۆكه‌يه له ئاسمانى سووريا بووه.
سووپاى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌وان 10 جار فڕۆكهوانهكانيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئاسمانى توركيا نه‌به‌زێنن.
پێشتر حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان رێگه به به‌زاندنى ئاسمانى وڵاته‌كه‌يان ناده‌ن و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بێته ئاراوه به‌ره‌وڕووى ده‌بنه‌وه.
له 30ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى رابردووه‌وه كه رووسيا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سووريا ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه يه‌كه‌م فڕۆكه‌ى رووسياييه بكه‌وێته خواره‌وه.
زانراوه دوو فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه خۆيان به په‌ڕه‌شووت هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، چاره‌نووسى يه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان نه‌زانراوه.
ميدياى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌وانانه له لايه‌ن ميليشيايه‌كى توركمانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.