توركيا ناتۆ له تێكشكانى فڕۆكه رووسيهكه ئاگادار ده‌كاته‌وه
توركيا به فه‌رمى به‌رپرسيارێتى خۆى له تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسيا له ئاسمانى توركيا راگه‌ياند.

K24 – ئه‌نقه‌ره:
توركيا به فه‌رمى به‌رپرسيارێتى خۆى له تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسيا له ئاسمانى توركيا راگه‌ياند و حكومه‌تيش بڕياريدا ناتۆ ئاگادار بكاته‌وه.
نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى خۆيه‌وه په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا له ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه رووسياييه به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بووه.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى رووسيا ره‌تيكرده‌وه، فڕۆكه‌ى سيخۆى 24 ئاسمانى توركياى به‌زاندبێت و ميدياى رووسيا ئاماژه به تووڕه‌بوونى به‌رپرسانى باڵاى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن، به هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌يه.