لاڤرۆڤ سەردانه‌كه‌ى بۆ توركيا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
پەیامنێرى كوردستان 24 له مۆسكۆ، رایگەیاند، لێدوانی بەرپرسانی رووسیا سه‌باره‌ت به تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا له لايه‌ن توركياوه، "زۆر تووندە".
K24 – مۆسكۆ:
پەیامنێرى كوردستان 24 له مۆسكۆ، رایگەیاند، لێدوانی بەرپرسانی رووسیا سه‌باره‌ت به تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا له لايه‌ن توركياوه، "زۆر تووندە".
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له مۆسكۆ، ميدياى ئه‌و وڵاته، به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو كه‌وتوونه‌ته رووماڵى رووداوى تێكشكاندنى فڕۆكه‌ى وڵاته‌كه‌يان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وەزارەتی بەرگری رووسیا رايگه‌ياند، بەڵگەمان لایە فڕۆكەكەمان ئاسمانی توركیای نە بەزاندووە، دەشڵێن چارەنووسی دووفڕۆكەوانەكە نادیارە.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوش داوە كەوا لە زەویەوە تەقە لە فڕۆكه رووسیەكە كراوە.
لە 30 ی ئه‌یلوولی ئەمساڵدا ڕووسیا ھێرشەكانی بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سووریا دەست پێكرد، ئەمەش یەكەم فڕۆكەی ڕووسیایە بخرێتە خوارەوە.