پۆتين: توركيا له پشته‌وه خه‌نجه‌رى وه‌شاند
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياند، توركيا له پشته‌وه خه‌نجه‌رى وه‌شاند.
K24 – مۆسكۆ:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياند، توركيا له پشته‌وه خه‌نجه‌رى وه‌شاند.
سه‌رۆكى رووسيا سه‌باره‌ت به خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى سيخۆى وڵاته‌كه‌ى له ئاسمانى سووريا له لايه‌ن توركياوه هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكرا كرد و گوتى: "ئه‌وه‌ى توركيا كردى وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر بوو له پشته‌وه".
گوتيشى: "ئه‌و كاره هاوشێوه‌ى ئه‌و كردهوانهيه كه هاوبه‌شى تيرۆريستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن".
پۆتين، زياتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دواو و گوتى: "ئه‌و كرده‌وه‌يه كاردانه‌وه‌ى مه‌ترسيدارى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت".
سه‌رۆكى رووسيا له ناوچه‌ى گه‌شتيارى سوتچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش، پێش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاعهبدوڵڵاى پادشاى ئه‌رده‌ن باسى له رووداوى تێكشكانى فڕۆكه رووسيهكه كرد.
سه‌رۆكى رووسيا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، فڕۆكه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ئاسمانى سووريا بووه و چوار كيلۆمه‌تر له هێڵى سنوورى توركياوه دووربووه.