مووسڵ.. پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ژماره‌يه‌ك گوند رزگار ده‌كات
زێڕه‌ڤانى له ميحوه‌رى به‌نداوى مووسڵ، ژماره‌يه‌ك گوند رزگارده‌كات.
K24- موسڵ:
پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له ميحوه‌رى به‌نداوى مووسڵ، ژماره‌يه‌ك گوند رزگارده‌كات.
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش و ژماره‌يه‌ك گوندييان رزگار كردوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كاتژمێر 07:00ی سه‌رله‌به‌يانى به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌هاوكاری هێزه‌كانی پاڵپشتی(ئیسناد)ی زێره‌ڤانی له شارده‌ێی وانكێ له سنووری میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ هێرشێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هێرشه‌كه به پێی پلانێكی تۆكمه ئه‌نجامدرا. له‌ئه‌نجامدا توانرا هه‌ردوو گوندی (مه‌سریج) و(تینبه) له سنووری شاره‌دێی وانكێ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌یان بۆمب له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بووه، به‌ڵام پلانه‌كه به سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێكرا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌دا كردووه".
سه‌باره‌ت به زيانه‌كانى چه‌كدارانى داعش، راگهيهندراوهكه روونيكردووه‌ته‌وه، "به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون".