بارزانى به‌ڵێنێك به رۆژئاواى كوردستان ده‌دات
بارزانی رایگه‌یاند، ئەوەی لە دەستی هاتبێت بۆ یارمەتیدانی دۆزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیداوە.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی رایگه‌یاند، ئەوەی لە دەستی هاتبێت بۆ یارمەتیدانی دۆزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیداوە.
بارزانى گوتيشى: "لە داهاتووشدا هەروەك پێشوو بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی رۆژئاوای كوردستان".
له چوارچێوه‌ی دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی كوردی سووریا، شانده‌كه پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئازادكردنی شنگالیان لە بارزانی كرد.
هاوكات سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی بارزانیان بۆ دۆزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كرد.
شانده‌كه داواشیانكرد، "بارزانى لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش پاڵپشت و پشتیوانی دۆزی كورد بێت لە رۆژئاوای كوردستان".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ده‌بێت رەچاوی ماف و داواكارییەكانی هەموو پێكهاتەكان لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی بكرێت".
