بە ڤیدیۆ.. چەكدارانی داعش نزیكەی 40 تونێلیان لە شنگال دروستكردووە
قاسم شەشۆ: تونێلەكان تەنھا بۆ خۆ پاراستن و ھاتوچۆی ناوشنگالی بووە
K24
دوای ئازادكردنی شنگال 40 تونێلی چەكدارانی داعش لە لایەن ھێزی پێشمەرگەی ئاشكرا كراون، كە بۆ خۆپارستن و ھاتوچۆی ناوشنگال بەكاریان ھێناوە.
قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال لە لێداوانێكیدا بۆ كوردستان 24 راگەیاند: پێشمەرگە نزیكەی40تونێل یان لە ناو شنگال ئاشكرا كردووە، كە چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ خۆپاراستن لە ھێرشی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان دروستیان كردووە، گوتیشی: لە ناو تونێلەكان دا چەك و ئێسكی مرۆڤ و پێداویستی ئەلكتڕۆنی و خواردن و نوستن ھەبوو.
شەشۆ ئاشكراشی كرد ئەو تونێلانە تەنھا بۆ ھاتوچۆ و چۆكردنی ناو شنگال بە كارھاتوون، ھیچ پەیوەندیان بە دەرەوەی شنگال نەبووە.
لە 13ی ئەم مانگەدا ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان، شنگال یان لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش رزگار كرد.