زێره‌ڤانى روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە بارەی رووداوەكەی شنگال بڵاودەكاتەوە
"ئه‌و چه‌كدارانه به سه‌ر خۆشی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه".
K24 – شنگال:
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونكردنەوەیەك له باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردن و كوژرانى دوو كه‌س له شنگال بڵاو دەكاتەوە.
لە روونكردنەوه‌كەی فەرماندەیی پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانی دا ھاتووە: "چەند چەكدارێكی خۆبەخشی برا ئێزدییەكان، له گوندی سولاقێ، لە سنووری ميحوه‌رى شنگال چوونەتە سەر دانیشتووانی گوندەكە رێگرییان له چه‌ند كۆچه‌ر و ئاژه‌ڵدارێك له‌و سنووره كردووه، پێشمەرگەكانی زێرەڤانی بۆ ئەوە چوونە رێگریان لێبكەن، ئەوانیش تەقەیان لە پێشمەرگەكانی زێرەڤانی كردووە".
ھەر لەو روونكردنەوەدا فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونيكردووه‌ته‌وه، "ئەو چه‌كدارانە ھەڕەشەیان لە دانیشتووانی گوندەكە كردووە و تەقەیان بەسەردا كردوون بۆ ئەوەی ماڵەكانیان تاڵان بكەن، ھاووڵاتیان چەكدارنین، لە ئەنجامدا شوفێری تانكەرێك كوژراوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئەو رووداوە ھێزەكانی زێرەڤانی ویستوویانە رێگریان لێبكەن، بەڵام چه‌كداره‌كان تەقەیان لە هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردووە، دواتر توانرا ئەو دوو چه‌كدارە ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یاندا بگیرێت".
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دەشڵێت: "ئێمه به‌رپرسیار نین له كوژرانیان و رێگری ده‌كه‌ین له هه‌ر هێزێكی چه‌كدار له‌و سنووره كه بیه‌وێ سته‌م له خه‌ڵكی مه‌ده‌نى و بێده‌سه‌ڵات بكات".
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چه‌كدارانه له ژێر كاريگه‌رى مادده‌ى بێهۆشكه‌ردا بوونه و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "له ناو ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كی كحولی بینرا، دیاره ئه‌و چه‌كدارانه به سه‌ر خۆشی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه".