داوودئۆغڵۆ هه‌ڵوێستێكى نوێى سه‌باره‌ت به رووسيا ده‌ربڕى
له باره‌ى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى رووسيا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ وتارێكى له رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاوكرده‌وه.
K24 – ئه‌نقه‌ره:
له باره‌ى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى رووسيا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ وتارێكى له رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ده‌يه‌وێت گرژييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا خاو بكاته‌وه.
داوودئۆغڵۆ، وتارێكى نووسيوه و رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: "به‌رده‌وامين ده‌بين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رگريكردن له وڵاته‌كه‌مان و توركيا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌دات، گرژييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا هێور بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى نه‌ناسراو له ئاسمانى توركيا، كارێكه دژى هيچ وڵاتێك نييه".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا داوايكردووه، "هه‌مووان دژى نه‌يارێكى هاوبه‌ش يه‌كگرتوو بن".
توركيا له لايه‌ن رووسيا و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه به هاوكاريكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
مۆسكۆ رايگه‌ياندووه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا كاروانى ئه‌و تانكهرانهى نه‌وتى تێكشكاندووه، كه نه‌وتى داعشيان بۆ توركيا ده‌گواسته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌وه‌شى نووسيوه: "نابێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له دژى خۆى بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات ته‌نيا داعش و رژێمى سووريا سوودمه‌ند ده‌بن".
هه‌فته‌ى رابردوو، توركيا فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له جۆرى سيخۆى 24ى له ئاسمانى سووريا خسته‌خواره‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى كه‌متر له دوو خولهك ئاسمانى توركياى به‌زاندووه.