ئه‌ردۆغان: رووسیا یاری به ئاگر ده‌كات
سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا هۆشدارى ده‌داته مۆسكۆ
.jpg)
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا هۆشدارى ده‌داته مۆسكۆ و له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رایگه‌یاندووه، رووسیا یاری به ئاگر ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا له لێدوانه تهلهڤزیۆنییهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا تێكبچێت و له‌و باره‌یه‌وه داوایكردووه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانهكهش، ئه‌ردۆغان به‌نیازه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له پاریس، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسيا كۆببێته‌وه.
له‌و لێدوانه‌دا ئه‌ردۆگان گوتیشی: "ده‌مه‌وێت رۆژی دووشه‌ممه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پوتین دابنیشم"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه، كارێكی ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و لێدوانه‌كانی پێشووی پوتینیشی له‌و باره‌یه‌وه ره‌تكرده‌وه.
له دوای رووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه‌وه، مۆسكۆ نیازی خۆی بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری و گه‌شتیاری به‌سه‌ر توركیادا ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، به هاوكاری به‌رپرسانی حكوومه‌تی رووسیا، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوانییان ده‌كه‌ن.
ئۆغلۆ به رۆژنامه‌ی تامیزی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئه‌وان شه‌ڕكردن له دژی داعش، كاری هه‌ره له پێشی توركیایه.
داودئۆغلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وڵاته‌كه‌ی مافی ته‌واوی هه‌یه پارێزگاری له ئاسایشی سنووره ئاسمانییه‌كانی بكات.
له‌باره‌ی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه، سێرگی ناریشكین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی فیدرالی رووسیا (دۆما) ئاماژه‌ی به مافی وڵاته‌كه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات، له هه‌مان كات ئاشكرایكردووه، مۆسكۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له باره‌ی ئه‌و رووداوه، كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به توركیا هه‌بێت.
ناريشكين له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێزگه‌ی بوخاریست (Digi24) گوتی: "رووداوه‌كه كوشتنی سه‌ربازانی رووسیا و پێشووتریش له‌سه‌ر سووربوونه، ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش، توركیا سزا بدرێت".
زیاتر گوتیشی: "ده‌زانین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كارانه كێن و پێویسته سزای خۆیان وه‌ربگرن، بێگومان رووسیا كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبگرێته‌وه".
ناریشكین له‌و چاوپێكه‌وتنێكی نیازی رووسیای له كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به توركیا نهشاردووهتهوهو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مۆسكۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به رێگای سه‌ربازی وه‌ڵامی توركیا بداته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له باره‌ی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه له ئاسمانی سووریا خرابێته خواره‌وه، ئه‌وا توركیا كارێكی دوژمنكارانه‌ی ئه‌نجامدوه".