وه‌زيرى به‌رگرى عێراق به‌ڵێنێك به پێشمه‌رگه ده‌دات
وه‌زيرى به‌رگرى عێراق، خاليد عوبێدى، له ميانى سه‌ردانى بۆ شنگال، به‌ڵێنێكى به هێزى پێشمه‌رگه دا.
K24 – شنگال:
وه‌زيرى به‌رگرى عێراق، خاليد عوبێدى، له ميانى سه‌ردانى بۆ شنگال، به‌ڵێنێكى به هێزى پێشمه‌رگه دا.
عوبێدى رايگه‌ياند، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا، داواكارى پڕچه‌ككردنى ئه‌و فه‌رمانده‌ييه‌ى پێشمه‌رگه‌ى شنگال، كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ خۆبه‌خشه ئێزدييه‌كانى كردووه‌ته‌وه، ده‌خاته به‌رده‌ست سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى.
سه‌باره‌ت به رزگاركردنى موسڵيش، گوتى: "شه‌ڕى رزگاركردنى يه‌كجارى موسڵ نزيك بووه‌ته‌وه".
ئاشكراشيكرد، "له شنگال و هه‌رێمى كوردستان و باشوورى موسڵه‌وه پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ رزگاركردنى موسڵ ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، "شه‌ڕى رزگاركردنى موسڵ يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كۆتايى به رێكخراوى داعش ده‌هێنێت".
سه‌باره‌ت به داهاتووى شنگاليش، گوتى: "حكومه‌تى به‌غدا هيوا خوازه ره‌وشه‌كه ئارام ببێته‌وه و ئاواره‌كان و دانيشتوانى شاره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان".
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 27ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، وه‌زيرى به‌رگرى عێراق، خاليد عوبێدى سه‌ردانى شنگالى كرد و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه.
شنگال له 13ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015، له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه به سه‌رپه‌رشتيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رزگار كرا.