سوید گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان رادەگرێ

حكوومەتی سوید بڕیاریدا بۆ ماوەیەك گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەرێمی كوردستان رابگرێت بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی گەشتیارانی خۆی.

حكوومەتی سوید بڕیاریدا بۆ ماوەیەك گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەرێمی كوردستان رابگرێت بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی گەشتیارانی خۆی.

ئاژانسی گواستنەوەی سوید رایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ھەرێمی كوردستان وعێراق رادەگرن بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیارانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم ھەفتە گەشتە ئاسمانییەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ 48 كاتژمێر راگیران، بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەك لە لایەن رووسیاوە بۆ بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سووریا و تێپەڕبوونی ئەو مووشەکانە بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا.