ڤيديۆ.. ژه‌نه‌راڵێكى ئه‌مريكا: بارزانى باش‌ترين قسه‌ى كردووه
"زۆر له ئه‌مريكاييه‌كان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌رسامن به ده‌ستكه‌وته‌كانى".
K24 – هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵ ئێرنى ئۆدينۆ، ژه‌نه‌راڵى خانه‌نشين له سوپاى ئه‌مريكا و شاره‌زا له پرسى كورد، رايگه‌ياند، له باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى عێراق، رايگه‌ياند، بارزانى باش‌ترين قسه‌ى كرد، كه گوتى: "ئه‌گه‌ر كوردستان عێراقى جێهێشت، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌يه به‌غدا كوردستانى به‌جێهێشتووه".
گوتيشى: "دوو سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌مريكاييه‌كان هيچ شتێكى ئه‌وتۆيان له باره‌ى كورده‌وه نه‌ده‌زانى، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر له ئه‌مريكاييه‌كان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌رسامن به ده‌ستكه‌وته‌كانى".
هه‌روه‌ها له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه گوتى: "پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه به‌و شێوه‌يه نييه كه پێويسته".