سهرۆكايهتى ههرێم: تيرۆركردنى ئاڵچى ههڕهشهيهكى جدييه
"بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین"
K24 – ھەولێر:
بە هۆى تیرۆركردنی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد، تاھیرئاڵچی، سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا تیرۆركردنی ئاڵچی "ئیدانە" دەكات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكات.
لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە: "لە رۆژی شەممە 28ـی 11ـی 2015 لە شاری ئامەد چالاكوانی كورد تاهیر ئاڵچی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد لە باكووری كوردستان لە كاتی چالاكییەكی مەدەنیدا لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەی لێكرا و تیرۆر كرا".
لە بەشێكی دیكەدا سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە و تیرۆركردنی تاهیر ئاڵچی دەكەین و بەهۆی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوه سەرەخۆشی لە كەسوكار و ئاشنایانی تاهیر ئاڵچی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نوسیوویەتی: "داوا دەكەین بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەوەنە بدۆزرێنەوە و رادەستی عەدالەت بكرێن. بە سزای خۆیان بگەن. ئەو جۆرە كردەوە نامرۆڤانەیش بە هەڕەشەیەكی جددی دەزانین لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئاسوودەیی خەڵك و پێویستە رێگە لە دووبارە بوونەوەی كردەوەی هاوشێوە بگیرێت".