كارته‌ر باسى بارزانى و پێشمه‌رگه ده‌كات
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر له‌گه‌ڵ سوپا سالارى ئه‌مريكا، جۆزێف دان فۆرت، له به‌رده‌م ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێس، رايگه‌ياند، پێويسته هاوكارى زياترى پێشمه‌رگه بكرێت.
K24 – واشنتن:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر له‌گه‌ڵ سوپا سالارى ئه‌مريكا، جۆزێف دان فۆرت، له به‌رده‌م ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێس، رايگه‌ياند، پێويسته هاوكارى زياترى پێشمه‌رگه بكرێت.
كارته‌ر، سه‌باره‌ت سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، رايگه‌ياند، پهيوهندييم به بارزانييه‌وه كردووه و قسه‌م كردووه له‌گه‌ڵى و باسى ئه‌وه كراوه كه پێويسته هاوكارى زياترى هێزى پێشمه‌رگه بكرێت.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، گوتيشى: "سوپاى ئه‌مريكا هێزێكى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ درووستكردنى فشارى زياتر له‌سه‌ر داعش".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازى دژى داعش ئه‌نجام بده‌ن".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێت، له توانايدا ده‌بێت به تێپه‌ڕينى كات پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ رزگاركردنى بارمته‌كان ئه‌نجامبده‌ن و به‌رپرسانى داعش ده‌ستگير بكه‌ن و زانيارى هه‌واڵگرى كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزى پێشمه‌رگه سنووره‌كانى داعشى زۆر بچووك كردووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه داعش لاواز بووه.