بەریتانیا ھێرشەكانی بۆ سەر داعش فراوانتر دەكات

پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری ھێرشەكردنە سەر داعش لە سووریای پەسەند کرد

K24- ھەولێر

دوای پەسەندکردنی بڕیاری ھێرشەكردنە سەر داعش لە سووریا لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەکەی، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا جه‌ختی کرد له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ سووریا.

پەرلەمانی بەریتانیا دوێنێ لە دانیشتنێكدا دەنگی لەسەر بەرفراوانتركردنی ھێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی دا لە دژی رێكخراوی داعش لە عێراق و سووریا.

مایكل فالۆن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا جەختی کرد لەسەر بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەكەی و راشیگەیاند: "پێویستە بەریتانیا بەشداری لە ھێرشە ئاسمانییەكانی بكات لە سووریا، چونكه‌ گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری رێكخراوی داعش له‌ شاری ره‌ققه‌ی سووریایه"‌.

بڕیاری پەرلەمانی پەریتانیا بۆ فراوانكردنی ھێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر داعش لە كاتێكدایە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیاش بڕیاریدا راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی هەرێمی كوردستان بکات.

 

 

K24: ITV