رووسيا به "به‌ڵگه بازرگانيكردنى ئه‌ردۆغان و داعشى" ئاشكرا كرد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ى، راسته‌وخۆ سوود له‌و نه‌وته وه‌رده‌گرن، كه داعش له سوورياوه ره‌وانه‌ى توركياى ده‌كات.
K24 - مۆسكۆ:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ى، راسته‌وخۆ سوود له‌و نه‌وته وه‌رده‌گرن، كه داعش له سوورياوه ره‌وانه‌ى توركياى ده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "له وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى دزى ده‌كرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به‌رپرسه سياسى و سه‌ربازييه‌كانى توركيا".
هه‌روه‌ها گوتى: "قه‌باره‌ى بۆنده ناياساييهكانى نه‌وتى داعش له دوو مليار دۆلار تێپهڕيكردووه".
رووسيا، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيراوون و تێياندا 3 ئاراسته‌ى سه‌ره‌كى بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى سووريا بۆ توركيا ده‌رده‌كه‌ون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و تانكه‌ره نه‌وتانه‌ى داعش له سوورياوه ره‌وانه‌ى توركيايان ده‌كات، له ناو خاكى توركيادا ده‌گه‌يه‌ندرێنه به‌نده‌ره‌كان و نهوتهكهيان له رێگه‌ى كهشتييهوه بۆ وڵاتى سێيه‌م ده‌گوازرێته‌وه.
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پرۆسه‌كان له ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، سێرگى رۆدسكۆى، رايگه‌ياند، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه رووسياييهكانهوه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى داعش بۆ توركيا كه‌ميكردووه و به‌و هۆيه‌وه داهاتى داعش كه‌متر بووه‌ته‌وه و له بڕى 3 مليۆن دۆلارى رۆژانه‌وه ئێستا ته‌نيا مليۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وى رووسيا، گينادى گاتيلۆڤ، داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، به په‌له چاو به‌و پڕۆژه بڕيارهدا بخشێنێته‌وه كه رووسيا له باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى كۆمهكردنى داعش پێشكه‌شى ئهنجوومهنهكهى كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، نوێنه‌رى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ڤيتالى چۆركين، رايگه‌ياند، شاندى رووسيا ده‌ستيكردووه به وتوێژه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ديكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه به بڕيارێكى نوێ هه‌ر جۆره هاوكارييه‌كى دارايى داعش و سه‌رچاوه‌كانى كۆمه‌كى داعش وشك بكرێن.
له شوباتى رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارێكى دژى بازرگانيكردن له‌گه‌ڵ داعش و به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى ديكه ده‌كرد و قهدهغهيكرد، بازرگانى نه‌وت و پارچه‌ى شوێنهوارييان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.