ئه‌ردۆغان تۆمه‌تى "بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش" ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ داعشدا كردبێت و نه‌وتى ئه‌و رێكخراوه‌ى به قاچاغ كڕى بێت.
K24 – قه‌ته‌ر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ داعشدا كردبێت و نه‌وتى ئه‌و رێكخراوه‌ى به قاچاغ كڕى بێت.
سه‌رۆكى توركيا، گوتى: "بۆ هيچ كه‌سێك نييه سووكايه‌تى به توركيا بكات و تۆمه‌تبارمان بكات به بازرگانيكردن له‌گه‌ڵ داعشدا".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بسه‌لمێنرێن و به‌ڵگه بخرێته‌ڕوو، ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه".
ئه‌ردۆغان، كه به مه‌به‌ستى به‌رگرتن له داڕووخانى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى به هۆى گه‌مارۆكانى رووسياوه به په‌له سه‌ردانى قه‌ته‌رى كرد و ژماره‌يه‌ك رێككه‌وتنى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا واژوو كرد، ئه‌وه‌شى گوت: "توركيا نايه‌وێت زيانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا بگه‌يه‌نێت".
پێشتر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "له وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى دزى ده‌كرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به‌رپرسه سياسى و سه‌ربازييه‌كانى توركيا".
هه‌روه‌ها گوتى: "قه‌باره‌ى بۆنده ناياساييهكانى نه‌وتى داعش له دوو مليار دۆلار تێپهڕيكردووه".
رووسيا، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيراوون و تێياندا 3 ئاراسته‌ى سه‌ره‌كى بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى سووريا بۆ توركيا ده‌رده‌كه‌ون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و تانكه‌ره نه‌وتانه‌ى داعش له سوورياوه ره‌وانه‌ى توركيايان ده‌كات، له ناو خاكى توركيادا ده‌گه‌يه‌ندرێنه به‌نده‌ره‌كان و نهوتهكهيان له رێگه‌ى كهشتييهوه بۆ وڵاتى سێيه‌م ده‌گوازرێته‌وه.
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پرۆسه‌كان له ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، سێرگى رۆدسكۆى، رايگه‌ياند، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه رووسياييهكانهوه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى داعش بۆ توركيا كه‌ميكردووه و به‌و هۆيه‌وه داهاتى داعش كه‌متر بووه‌ته‌وه و له بڕى 3 مليۆن دۆلارى رۆژانه‌وه ئێستا ته‌نيا مليۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.