مه‌رجی نوێ له ئه‌وقافه‌وه بۆ كۆمپانیاكانی عه‌مره
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی عه‌مره، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، مه‌رجی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی عه‌مره بڵاوده‌كاته‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی عه‌مره له دوای ته‌واوبوونی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، مه‌رجی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی عه‌مره بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، مه‌رج و رێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی عه‌مره‌كارانی كوردستان ده‌رده‌كات و به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، پێویسته كۆمپانیاكان پابه‌ندی نرخی دیاریكراوی حكومه‌ت بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت كار له‌گه‌ڵ (ده‌لال) بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی عه‌مره، ته‌نها بۆی هه‌یه له سنووری پارێزگای دیاریكراوی خۆی كاربكات و له‌كاتی ده‌رچوونی ناوی كۆمپانیاكان بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌مره‌كاران، ده‌بێت بارمته‌ی 20 هه‌زار دۆلار به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بدات.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كان، ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عه‌مره بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پێویسته كۆمپانیاكان پابه‌ندی خاڵه‌كانی ناو گرێبه‌سته‌كه بنن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)