ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بانگێشتی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی جیهان ده‌کرێت
شاندێکی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له دوبه‌ی پایته‌ختی ئیمارات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌ك كۆبوونه‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
شاندێکی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له دوبه‌ی پایته‌ختی ئیمارات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌ك كۆبوونه‌وه و له لايه‌ن په‌رله‌مانی هیندستانه‌وه بانگێشتی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكى وڵاتان كران.
به‌رپرسی پلان و پڕۆژه‌کانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئاوات ئه‌حمه‌د، به کوردستان24 ی راگه‌یاند، "شاندێکی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌ردانی ئیماراتیان کرد و له دوبه‌ی له‌گه‌ڵ تومراد لەین سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەسيوپیا و شاندێكی یاوەری كۆبوونه‌وه".
گوتیشی: "لەو دیدارەدا بارودۆخی كوردستان و رەوشی ئاوارەكان گفتوگۆی له‌باره‌وه کرا. بڕیاریشه له رۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تی ئه‌مریکايى له دوبه‌ی کۆببنه‌وه".
تومراد لەین كەسایەتیه‌كی ناسراوە و له وڵاتان بە تایبەتی لە ئەمریكا، ئەندامی چەندین رێكخراو و گروپی لۆبیەكانە لە ئەمریكا و ئاسیا.
به‌رپرسی پلان و پڕۆژه‌کانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی: "په‌رله‌مانی هیندستان بانگهێشتی دەزگای خیرخوازی بارزانی کردووه بۆ به‌شداربوون له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی جیهان، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت".