به وێنه.. باوكێك 30 ساڵ كچه‌كه‌ی به‌ند ده‌كات
مێشكی كچه‌كه‌ی شۆردبۆوهو وایتێگهیاندبوو كه "خوا"یه
K24 – هه‌ولێر:
باوكێك 30 ساڵ كچه‌كه‌ی به‌ند ده‌كات و وێڕای ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری، بڕوای پێ هێناوه كه ئه‌و "خوایه".
ئاراڤیندان بالاكریشنانی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ، كچه‌كه‌ی له شوێنی دوور له باشووری له‌نده‌ن به‌ند كردووه، دوای هه‌ڵاتنی ئه‌و كچه، به‌جۆرێك له جیهان دابڕابوو، ته‌نانه‌ت نه‌یزانیوه چۆن له شه‌قامه‌كان بپه‌ڕێته‌وه، یاخود به كلیل ده‌رگاش بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا، مێشكی كچه‌كه‌ی به‌وه شۆردووه‌ته‌وه و تێگه‌یاندووه، كه‌وا ئه‌و "خوا"یه و دوو له‌وانه‌ی بڕوایان به‌و پیاوه هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ی كچه‌كه‌ی تێیگهیاندبوون.
بالاكریشنان، به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی رێبازی ماوی سه‌ركرده‌ی شیوعییه‌ت داده‌نرێت و دواكه‌وته‌كانی خۆی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ په‌روه‌رده كردبوو.
بالاكریشنان، به 14 تۆمه‌ت رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، له‌كاتی گواستنه‌وه‌شی بۆ دادگا، یه‌كێك له هاوڕێ و باوه‌ڕپێكراوانی ئه‌و پیاوه، كه هێشتا به تاوانه‌كانی نه‌زانیبوو، گوتوویه‌تی: "سته‌م له‌و پیاوه باشه ده‌كه‌ن، كه رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه".
دیبۆرا تایلۆر، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه، رایگه‌یاندووه، كه بالاكریشنان رووبه‌ڕووی سزایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ندكردن ده‌بێته‌وه، چونكه به 14 تۆمه‌ت تاوانباركراوه، كه به‌شێكیان ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵه و هه‌ندێكیشیان ئازاردانی جه‌سته‌ییه.
سه‌ره‌ڕای 30 ساڵبهندكردن، به‌ڵام كچه‌كه له تاوانی باوكه‌كه‌ی خۆش‌بوو و گوتی: "به تووڕه‌بوون هیچ رێگایه‌ك بۆ ژیان نامێنێته‌وه".
تاكه شت بوونی ئه‌و كچه بسه‌لمێنێت، بڕوانامه‌ی له‌دایكبوونییه‌تی، چونكه له ته‌مه‌نی منداڵ و ههرزهكاریشیدا، هیچ شتێكی نییه بوونی بسه‌لمێنێت، وه‌ك وێنه و یادگاری، جگه له‌و ژووره‌ی كه لێی زیندانی كراوه، هه‌رچه‌نده پێشتر له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا، هه‌وڵیدابوو رابكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
بالاكریشنان به ره‌گه‌ز سهنگافوورییه و ساڵی 1963 به مه‌به‌ستی خوێندنی ئابووری هاتووه‌ته به‌ریتانیا، دواتر كتێبخانه‌یه‌كی دامه‌زراند و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی كۆمیونیستی دروستكرد، كتێبخانه‌ی بالا ته‌نها كتێبیی چینی، به‌تایبه‌تیش ماوی تێدابوو، جیا له كتێبه‌كانیش، تاكه رۆژنامه كه له كتێبخانه‌كه‌ی به‌دیده‌كرا، رۆژنامه‌ی شینخوای چینی بوو.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)