وەزیرێکی ئیسرائیل: پێویستە ئەمریكا زیاتر هاوکاریی هێزە كوردییەكان بكات

"بۆ هاوکارییکردنیان لە شەڕی دژی داعش"

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند پێویستە ئەمریكا زیاتر هاوکاریی ھێزە كوردییەكان بكات لە شەری دژی داعش.

مۆشی یالۆن، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە پانێڵێك لە پەیمانگەی بروكینگز لە واشنتن، راشیگەیاند: "ئەمریكا ئەركی سەرشانی خۆی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە باشی بەجێنەگەیاندووە، چونكە ئێران یان رێكخراوە توندڕەوە شیعەكان كە رووسیا پشتگیریان دەكات ئەو بۆشاییە پڕدەكەنەوە کە دروست بووە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە كە: ئێران دوای رێككەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا  باوەڕی زیاتری بەخۆ پەیداکردووە، بۆیە چاوەڕوانی داھاتی زیاتر دەكات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی چەكی زیاتر دروست بکات.