16 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال دۆزرانەوە

K24

لێژنەی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند کە 16 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.

بەپێی راپۆڕتێكی لێژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەرەتای رزگارکردنی شارۆچکەی شنگالەوە لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە تا ئێستا 16 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شارۆچکەکە دۆزراونەتەوە. بەڵام لیژنەکە ژمارەی تەرمەکانی نێو گۆڕەکانی ئاشکرا نەکرد.

لێژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێ: "ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە لە شنگال تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی لەخۆگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێك دوای رزگارکردنی شنگال فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە ئاشكرایان كرد كە چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵن لە شنگال دۆزراونەتەوە.

دوای زیاتر لە کەوتنی شنگال بە دەستی چەکدارانی داعش، لە 13/11/2015 ھێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێكدا شارۆچکەی شنگالی رزگار کرد.