کۆڕبه‌ندی ئاشتیی و پێکه‌وه‌ژیان له هه‌ولێر رێكدەخرێ
بڕیارە مانگی سێی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبجێت
K24- ھەولێر
ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی رایگەیاند کە لەگەڵ رێكخەری كۆنگرەی ئاشتی و دۆستایەتی سیناتی ئەمریكا رێککەوتووە لەسەر رێکخستنی کۆڕبه‌ندی ئاشتیی و پێکه‌وه‌ژیان له هه‌ولێر.
ئاوات ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی پلان و پڕۆژه‌کانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی بە (کوردستان24)ی راگه‌یاند: "شاندێکی ده‌زگاکه‌یان له میرنشینی دووبه‌ی له‌گه‌ڵ دەیڤید بێزلی، رێكخەری كۆنگرەی ئاشتی و دۆستایەتی سیناتی ئەمریكا کۆبوونەوەو له کۆبوونه‌وه‌کەدا پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووە کۆڕبه‌ندی ئاشتیی و پێکه‌وه ژیان له هه‌ولێر رێکبخه‌ن".
بەرپرسەکەی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی گوتیشی: "کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لە مانگی 3ی ساڵی 2016 بە ھەماھەنگیی لەگەڵ كۆنگرەی ئاشتیی و دۆستایەتی سیناتی ئەمریكا کۆڕبه‌نده‌که له هه‌ولێر رێکبخەین".