بارزانى ههڵوێستيى سه‌باره‌ت به ململانێكانى ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌كات
هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى ململانێ تائيفى و مه‌زهه‌بييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، رايگه‌ياند، "به هيچ شێوه‌يه‌ك به‌شێك نيين له‌و ململانێيهى له ئارادايه و ناشبينه به‌شێك لێى و دژی هیچ وڵاتێكیش نین لەو ململانێیەدا".
بارزانى، گوتيشى: "گەلی كوردستان خاوەنی دۆزی ڕەوای خۆیەتى و و ڕێگەیش نادەین كوردستان بكرێتە گۆڕەپانی تەسویەی حیساباتی هێزە تاییفی و ناوچەییەكان".
روونيشيكرده‌وه، "هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەموو جۆرە هەوڵ و یارمەتییەك دەكات كە بە ئامانجی شەڕكردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بێت".
گوتيشى: "سوپاسی ئەو وڵاتانەیش دەكەین كە لە شەڕی داعشدا پاڵپشتی هەرێمی كوردستانیان و ئەو پشتیوانییەمان لەبەرچاو دەبێت".
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا هاتن، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، جان كۆبيس خستنييهڕوو.
لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئازادكردنی شنگالی لە بارزانی كرد و پێزانینیشی بۆ ڕۆڵ و ماندووبوون و قوربانیدانی پێشمەرگە هەبوو لە شەڕی تیرۆریستان.
ناوبراو گوتيشى: "هەموو جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئازادبوونی شنگالیان دەكرد و ئەوەش بە دەست و توانستی پێشمەرگە هاتەدی".
