ئەڵمانیا شەڕڤانێكی دژی داعش دیپۆرتی ئۆسترالیا دەكات

به‌شدارى له‌ شه‌ڕى دژى داعش كردووه‌ و شه‌ڕڤانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بووه‌.

 K24 – به‌رلين:

دوای بەشداریكردنی لە شەڕی دژی داعش لە رێزی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای كوردستان، پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشڵی دایباڵی تەمەن 23 ساڵ و خاوەن ره‌گه‌زنامه‌ى ئۆسترالیی دیپۆرتی ئۆسترالیا كرد.

پاش چەند رۆژێك لە گەڕانەوەی ئاشڵى دایباڵی، شەڕڤانی بیانیی نێو ریزەكانی یەپەگە بۆ ئەڵمانیا پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستبەسەریان كرد و بۆ ئۆسترالیا دیپۆرتيان كرد.

لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری بریزبنی ئۆسترالیا پۆلیسی فیدراڵی ئەو وڵاتە دەستگیریكرد و لێكۆڵینەوە لەگەڵيدا دەستپێكردووه‌.

جەیسی سمیس، پارێزەری دایباڵ رایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە پۆلیسی فیدراڵیی ئۆسترالیا ئاشڵی دایباڵیان ئازاد كرد بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێك بدەنە پاڵی.

روونيشيكرده‌وه‌، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە هێشتا بەردەوامە.

بەگوێره‌ى یاسای ئوسترالیا هیچ هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتە بۆی نییە چەك بۆ بەرژەوەندیی هیچ لایەنێك هەڵبگرێ لە شەڕی سووریا.