كۆبوونەوەی بارزانی و شتاینمایهر کۆتاییهات
کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و فڕانک واڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پیرمام کۆتاییهات.
بەپێی زانیارییەكانی (كوردستان24) كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پیرمام کۆتاییهات.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا بارزانیی و شتاینمایەر جگە لە تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و شەڕی داعش، باس لە ھاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی ئەڵمانیا بۆ ھەرێمی كوردستان بکەن.
بڕیاریشە پاش کەمێکی دیکە بارزانیی و شتاینمایەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازبکەن.
ئێوارەی دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێك گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی ھەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم ێشوازی لێكرا.