كورد بۆ به نێودهوڵهتيكردنى جينۆسايدى شنگال تێده‌كۆشێت
كورد له مێژووى ده‌سه‌ڵاتدارێتى رژێمى به‌عسدا شه‌ش دۆسييه‌ى جينۆسايدى هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژی جیهانی قوربانیانی جینۆساید نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و 25 وڵاتى دیكه پشتگیری خۆیان بۆ ناساندنی دۆسیەی به جینۆسایدناساندنی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد كراون ده‌ربڕی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه دیدارێكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان له شاری هه‌ولێر رێكخست.
له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 9ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015دا، شاره‌زا له كاروبارى ئه‌نفالكراوان و كه‌يسه‌كانى جينۆسايد، عه‌داله‌ت عومه‌ر، رايگه‌ياند، كورد له مێژووى ده‌سه‌ڵاتدارێتى رژێمى به‌عسدا شه‌ش دۆسييه‌ى جينۆسايدى هه‌يه و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر كوردانى ئێزدييدا هاتووه، به هه‌موو پێوه‌ره نێودهوڵهتييهكان جينۆسايده.
روونيشيكرده‌وه، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يۆنامى)، له يه‌كه‌م راپۆرتى خۆي‌دا له ساڵى 2014دا ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به كوردانى ئێزدى كراوه، جينۆسايده.
ده‌قى وته‌كانى عه‌داله‌ت عومه‌ر: