بارزانیی و ئەردۆغان رەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

چاوەڕوان دەكرێ بارزانیی و شاندی یاوەری، چەند دیدارێکی دیکە لەگەل بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن

K24

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، ئەحمەد داوودئۆغلۆ كۆبووە و رەوشی نەوچەكەیان تاوتوێ كرد.

مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا بە سەردانێک لەو وڵاتەیە و یەكەم دیداری بارزانیی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو، دیدارەكە ئێوارە دوێنێ لە تەلاری سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێكرد و 20 خوولەکی خایاند.

بەر لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەردۆغان، بارزانیی لە كۆشكی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی توركیا و مەولوود چاووش ئۆغلۆ كۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكانی بارزانیی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، باسی ئاڵۆزیی رەوسێ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و تیرۆری داعش لە عێراق و سووریا و شەڕ و پێكدادانەكانی باكووری كوردستان باسكران. ھەروەھا پتەوكردنی پەیوەندیی دوولایەنەی ئابووریی لە نێوان باشووری كوردساتان و تركیا لایەنێكی دیکەی گۆتۆبێژەكان بوو.

هاوکات چاوەڕوان دەكرێ بارزانیی و شاندی یاوەری، چەند دیدارێکی دیکە لەگەل بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.