خەنە چارەسەرە بۆ ھەڵوەڕینی قژ
بەپێی توێژینەوەییەكی زانستیی کە پزیشكانی زانكۆی دلھی لە ھیندستان ئەنجامیانداوە خەنە چارەسەرە بۆ ھەڵوەڕینی قژ.

K24
بەپێی توێژینەوەییەكی زانستیی کە پزیشكانی زانكۆی دلھی لە ھیندستان ئەنجامیانداوە خەنە چارەسەرە بۆ ھەڵوەڕینی قژ.
بەپێی توێژینەوە ھیندییەكە كە لەسەر كەسانی توشبوو بە نەخۆشیی ھەڵوەڕینی قژ و موخۆرە ئونجامدراوە خەنە باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشییەكانی مووی سەری مرۆڤ.
ھەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە خەنە چارەسەرە بۆ نەھێشتنی ئازاری درێژخایەنی سەر. ئەمە لە کاتێکدایە خەنە لە كۆمەڵگەی كوردەواریی لە مێژەوە گرنگیی زۆری پێدەدرێت بۆ رەنگكردنی قژ و نەهێشتنی ئازاری سەر بەكاریانھێناوە.