زێره‌ڤانى: ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش كوژران و ئۆتۆمبێلێكيان سووتێندرا
زێره‌ڤانى هه‌واڵى كوژرانى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش پشتڕاستده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌شى راگهياندنيى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، هه‌واڵى كوژرانى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعشى له نزيك دووڕيانى ئاسكى مووسڵى پشتڕاستكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، به‌شى راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى روونيكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 05:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه15ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی "ئه‌بتێشه" له به‌رامبه‌ر دووڕیانی ئاسكی مووسڵ له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله كه چه‌كێكی قورسی جۆری "هاوه‌ن"ی هه‌ڵگرتبوو بۆردومانكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش كوژراوون.
له راگهيهندراوهكهكدا هاتووه: "به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله بوونه و له‌ئه‌نجامدا كوژراون".