پێشمه‌رگه هێرشێكى فراوانى داعش تێكده‌شكێنێت
K24 - باشيك:
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى باشيك رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش دوو هێرشى به‌رفراوانيان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گوتيشى: له يه‌كه‌م هێرشياندا هێزى پێشمه‌رگه توانى سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانيان بته‌قێنێته‌وه و شكستيان پێبهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: جارێكى ديكه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانى داعش هێرشێكى ديكه‌يان كردووه‌ته‌وه سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه و توانراوه وێڕاى زيانپێگه‌ياندن ناچار به شكست و پاشه‌كشێ بكرێن.
هاوكات، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له ميحوه‌رى چياى زه‌ردك، چه‌كدارانى داعش هێرشيان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردووه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م ميحوه‌ره‌كانه‌وه توانيويانه هه‌موو جۆره جوڵه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش په‌كبخه‌ن و شكست به په‌لاماره‌كانيان بهێنن.
په‌لاماره‌كانى ئه‌مڕۆى داعش به خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند چه‌كدارێكى داعش ده‌ستيپێكرد، كه سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له گوندى گوڵمحه‌مه‌دی نێوان ناحیه‌ی زومار و ئه‌یازییه، له نزيك سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه خۆيان ته‌قانده‌وه.