کەرکووک.. شکست بە هێرشێکی چەکدارانی داعش هێنرا
چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبیی
K24- کەرکووک/ حه‌سه‌ن جومعه
چه‌كدارانی داعش له هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌شیر و تازه‌خورماتوو له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبیی، به‌ڵام به هاوكاریی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه توانرا شکست بە هێرشه‌كه بهێنرێ.
قادر سه‌لیم، ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشووری كه‌ركووك به (كوردستان24)ی گوت: "سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌شیر و تازه‌خورماتوو له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 16ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانرا به هاوكاریی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشه‌كه تێكبشكێندرێت و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بكوژرێن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بكه‌ونه ده‌ست چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی".
ئەفسەرەکەی پێشمەرگە ئاماژەشی کرد کە: لەو هێرشە هیچ زیانێكی گیانیی به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی نه‌كه‌وت.