باكوورى كوردستان.. پێكدادانى نێوان هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و هاووڵاتيانى كورد به‌رده‌وامه‌

شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خەڵك و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شار وشارۆچكەكانی باكووری كوردستان، بابەتی گەرمی گفتوگۆكانی پەرلەمانی توركیا بوو.

K24 – ئامه‌د:

شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خەڵك و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شار وشارۆچكەكانی باكووری كوردستان، بابەتی گەرمی گفتوگۆكانی پەرلەمانی توركیا بوو. زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە رايده‌گه‌يه‌نن، پێويسته‌ ھێزە ئەمنییەكان و سوپا وەك دامەزراوەی دەوڵەت بێلایەنانه‌ رەفتار بكەن و نەكرێنە بەشێك لە ململانێیەكان.