له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان موشه‌كێكى نيو ته‌نى دۆزرایەوە
لە گوندێكی مەریوانی سەر بە پارێزگای ورمێ دوو قوتابی موشه‌كێكى نيو ته‌نى له نزيك قوتابخانه‌كه‌يان ده‌دۆزنه‌وه.
K24 – مه‌ريوان:
لە گوندێكی مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە دوو قوتابی موشه‌كێكى نيو ته‌نى له نزيك قوتابخانه‌كه‌يان ده‌دۆزنه‌وه.
بەڕێوبەری ئیدارەی مەریوان، شێركۆ بەھمەنی، رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو، لە گوندی (نەی) سەر بە شاری مەریوان دوو قوتابی لە نزیك قوتابخانەكەیان موشه‌كێكى 500 كیڵۆگرامييان دۆزيوه‌ته‌وه و بەڕێوبەری قوتابخانەكەیان لێ ئاگادار كردۆتەوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە دوای بە دواداچوونی ھێزە ئەمنیيەكان دەركه‌وتووه، ئەو موشه‌كه نەتەقيوه‌ته‌وه، پاشان لە لایەن ھێزەكانی پووچەڵكردنەوەی مین پووچەڵ كراوەتەوە.
بەھمەنی گوتیشی: بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان ئەو موشه‌كه لە جێماوەكانی شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران بووە.
جێگەی ئاماژەی لە سنوورەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ساڵانە بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێنراو و پاشماوه‌كانى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران، بە دەیان كەس دەبنە قوربانی.