گۆڕان خۆی یەكلا دەكاتەوە
بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پێشنیازەكانی یەكێتی نيشتيمانى كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدان.
K24 – سلێمانى:
بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پێشنیازەكانی یەكێتی نيشتيمانى كوردستان، لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكانی ھەرێمی كوردستان، جڤاتی "نیشتیمانی" بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدان.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی، رایگەیاند، "جڤاتی "نیشتیمانی" بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دوايین بڕیاریان لەسەر پێشنیازەكانی یەكێتی نیشیمانی كوردستان، لە بارەگای گشتی بزوتنەوەكە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان".
ھەرچەندە تا ئێستا گۆڕان بە فەرمی وەڵامی یەكێتی نەداوەتەوە، بەڵام بە گوێرهى زانیارییەكانى ماڵپهڕى كوردستان24، گۆڕان بە پێشنیازەكانی یەكێتی رازی نەبووە.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشیاندا ھەموو ئەندامانی جڤاتی گۆڕان، جارێكی دیكە تاوتوێی پشنیازەكانی یەكێتی دەكەن و خۆیان لەوبارە یەكلا دەكەنەوە.
ئەو كۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەكە لە دەرەوەی وڵاتە و له جێگهى ئهو عومهرى سهيد عهلى، كهسايهتى نزيك له نهوشيروان مستهفا سهرپهرشتيى كۆبوونهوهكه دهكات.