داعش هه‌ڕه‌شه ده‌كات و كوردستان 24 هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
بۆچى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات..
K24 – موسڵ:
رێكخراوى داعش، هه‌ڕه‌شه‌ى له عه‌ره‌بستانى سعوودييه كرد و ئه‌و وڵاته‌ى به "هاوپه‌يمانى خاچپه‌رستان" تۆمه‌تبار كرد.
عه‌ره‌بستانى سعوودييه، هاوپه‌يمانێتييه‌كى ئيسلامى به به‌شدارى 34 وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش درووستكردووه.
داعش له چاپكراوێكى ههفتانهيدا، كه كرده‌وه چه‌كدارييه‌كانى تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه و به هاوپه‌يمانێتى "گه‌مژه و نهدانهكان" وه‌سفيكردووه.
داعش ئه‌وه‌شى نووسيوه، كه ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه ده‌بێته "سه‌ره‌تاى رووخاندنى عه‌ره‌بستان".
هه‌ر له چاپهمهنييهكهى داعشدا هێرشيش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌ى سووريا كه به‌شدارييان له كۆنگره‌ى ريازى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كردووه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، دواى شكسته‌كانى له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا، داعش به هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتان و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ده‌يه‌وێت رێگه له داڕووخانى وره‌ى چه‌كداره‌كانى بگرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له دواى رزگاركردنى شارى كوبانێ له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش، ئهميرهكانى ئه‌و گرووپه، هه‌ڕه‌شه‌يان له رۆماى پايته‌ختى ئيتاڵيا كرد و پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌يان بڵاوكرده‌وه كه "رۆما فه‌تح" ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له دواى شكستهێنانيان له په‌لاماردانى شارى كه‌ركوك، له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا، چه‌كدارانى داعش پڕوپاگه‌نده‌ى "فهتحكردنى كۆشكى سپى"يان بڵاوكرده‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه، رۆژى 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، دواى چه‌ند كاتژمێرێك له رزگاركردنى شنگال له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، چه‌كدارانى داعش هه‌ڕه‌شه‌يان له رووسيا كرد.
له سێ رۆژى رابردووش‌دا به هۆى شكستهێنانيان له به‌ره‌كانى شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه، جارێكى ديكه چه‌كدارانى داعش په‌نايان بردووه‌ته‌وه به‌ر به‌كارهێنانى هه‌ڕه‌شه و ئه‌مجاره‌يان هه‌ڕه‌شه له عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌كه‌ن.