پارتى هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى كێشه ناوخۆييه‌كان ئاشكرا كرد
له باره‌ى عێراق و ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه پارتيى داواكارى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
به سەرپەرشتی، مه‌سعوود بارزانی، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆبوويه‌وه و دوا هه‌ڵوێستى له باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێم خسته‌ڕوو.
له راگه‌يه‌ندراوێكى فهرمييدا، سه‌ركردايه‌تى پارتيى رايگه‌ياندووه، "بەردەوامبوونی سیاسەتی سەرۆکی هەرێم بۆ را‌گرتن و تەوازنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندار بە کێشەکانی ناوچەکە بەتایبەتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی عێراق و ناوچەکە پێدا تێدەپەڕێ زۆر گرنگە".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، پارتى داواى پێداچوونه‌وه به ره‌وشى عێراق ده‌كات و تێيدا هاتووه: "سەرلەنوێ پێداچونەوەی شێوازی حوکمڕانی عێراق کە تێیدا مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزایی پارێزراوبێت و شەراکەتی راستەقینەی کوردستان لە رووی سیاسی و ئیداری و لەشکری و دارایی مسۆگەر بێت".
سه‌باره‌ت به ره‌وشى ناوخۆيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياندووه، "بارودۆخی ناوخۆی کوردستان پێویستی بەچاککردن و چارەسەری کێشەکان هەیە".
پارتى هۆكارى كێشهكانيشى بۆ "خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى هه‌ندێك لايه‌ن" گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى لايه‌نه‌كان ئاشكرا بكات و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بەشێکی زۆری لە ئاکامی خوێندنەوەی هەڵەو ناواقیعی و نالۆژیکی هەندێک لایەن هاتونەتە دی، سەرەڕای ئەوەش پارتی لەگەڵ چارەسەری کێشەکانە بە دیالۆگ و هەروەکو پێشتریش ئەو رێگایەی بە تاکە رێگای سەردەم و گونجاو زانیوەو دەزانێ بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەو گرفتەکانی نێوخۆیی".