ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند و به‌غدا ره‌تيده‌كاته‌وه
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، ده‌ستيانكردووه به پرۆسه‌ى كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له ناو خاكى عێراقدا، به‌ڵام به‌غدا ره‌تيده‌كاته‌وه
K24 – به‌غدا:
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، ده‌ستيانكردووه به پرۆسه‌ى كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له ناو خاكى عێراقدا، به‌ڵام به‌غدا ره‌تيده‌كاته‌وه ئه‌و لێدوانه‌ى توركيا "راست" بێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، دوێنێ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى له عێراق ده‌كێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا به‌غدا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى و ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوونى سكاڵاكه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تا به يه‌كجارى سوپاى توركيا عێراق به‌جێده‌هێڵێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، به گوێره‌ى هه‌واڵى ميدياى توركيا، به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته له عێراق كشاونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ى درووستدا.
گوتيشى: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ئاكام گه‌يشتنى ئه‌و سكاڵايه‌ى پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييمان كردووه و تێيدا داوامان كردووه، سوپاى توركيا به يه‌كجارى خاكى عێراق به‌جێبهێڵێت".
پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى راسپاردبوو، هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بكێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، "به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستيارى عێراق سه‌باره‌ت به هه‌بوونى هێزى توركيا له‌ناو خاكه‌كه‌يدا، ئه‌نقه‌ره بڕياريداوه پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له نزيك مووسڵ ده‌ستپێبكات".
به هۆى هاتنى هێزێكى توركياوه، لايه‌نه شيعييه‌كان، حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادييان خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككارى توند دژى هاتنى هێزى توركيا بگرێته‌به‌ر.
له نوێترين هه‌ڵوێستيشيدا، ئه‌مڕۆ، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، سەعد حەدیسی رايگه‌ياند، "هێزەكەی سوپای توركیا هیچ پاشەكشەیەكى نه‌كردووه".
گوتيشى: "پێنج ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌غدا مافی خۆیەتی هەڵوێستی بەرامبەر هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ ناو عێراق هەبێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وەزیری دەرەوەی عێراق, ئیبراهیم جەعفەری، دوێنێ، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، خۆشحاڵی دەربڕی بە بڕیارەكەی توركیا، بەڵام گوتی: "لە هەنگاوەكانمان بەردەوام دەبین لای كۆمكاری عەرەبی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا دڵنیا دەبین لەوەی سوپای توركیا بەتەواوی پاشەكشەی كردووە".